بەهۆی درۆنی باندەکانی ماددەی هۆشبەری مەکسیک فڕۆکەخانەی ئێل پاسۆ داخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

فڕۆکەخانەی ئێل پاسۆ لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەكانی ئەمریكا ژمارەیەک درۆنی باندە مافیاکانی ماددەی هۆشبەری مەکسیکیان خستە خوارەوە، بەرپرسێکی ئەمریکیش دەڵێت: ئاسمانی وڵاتەکەمانیان بەزاندووە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، "کۆمەڵێک درۆنی باندە مافیاییەکانی ماددەی هۆشبەری مەکسیک سنووری ئاسمانی ئەمریکایان بەزاندووە."
ئەو بەرپرسە باڵایە دەشڵێت: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ ڕێکاری پێویستیان بۆ ڕێگریکردن و خستنەخوارەوەی درۆنەکان گرتووەتەبەر، ڕووداوەکەش بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی ئەمریکا ڕوویداوە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی بەزاندنی ئاسمانی ئەمریکاوە لەلایەن ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەوە بۆ ماوەیەک فڕۆکەخانەی 'ئێل پاسۆ' لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا بۆ ڕووی گەشتیاران داخرا و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، "سوپای ئەمریکا لە بنکەی سەربازی 'فۆرت بلیس' و فڕۆکەخانەی سەربازی 'بیگزە'وە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی دژەدرۆنیان بەکارهێناوە."
باکگراوند: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشتر هۆشداریی دابوو، کە ڕێگە بە هیچ جۆرە پێشێلکارییەک نادات بکرێتە سەر سەروەریی خاکی وڵاتەکەی؛ باندە مافیاییەکانی ماددەی هۆشبەریشی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی ناساندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 21 وڵات وەکو ناوچەی مەترسیدار دەستنیشان دەکات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا: پارتى و یهكێتی نهگهیشتن به ڕێككهوتن
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
خوانێکی تایبەت بۆ پاڵێوراوەکانی ئۆسکاری 2026 ڕێکدەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 21 وڵات وەکو ناوچەی مەترسیدار دەستنیشان دەکات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا: پارتى و یهكێتی نهگهیشتن به ڕێككهوتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا پرۆژەی بەرزكردنەوەی توانای خانمان لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیێنێت






