شاندێکی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە نوێکەی خانەنشینان سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی خانەنشینێک لەکاتی بژاردنی پارەی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی زۆری خانەنشینی سەربازی و مەدەنی هەرێمی کوردستان تووشی کێشەیەکی نوێی مووچە بوونە، نزیکەی پێنج هەزاریان خانەنشینی سەربازین، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە سەردانی بەغدا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشینی سەربازی و مەدەنی کۆتایی ساڵی ڕابردوو خانەنشین کراون و دۆسیەکانیان تەواو بوون، مووچەی مانگەکانی نۆ و 10ـیان وەرنەگرتووە، واتە بەشێکیان یەک مووچە و بەشێکیان دوو مووچەیان وەرنەگرتووە.
لە مانگەکانی 11 و 12 ناویان لە لیستی مووچە زیاد کراوە، بەڵام لەو دوو مانگە مووچە نەهات، بۆیە مانگی یەک دیسان ناویان بۆ بەغدا نێردراوە، دەبوو مانگی یەک مووچەیان بۆ ببەسترێت و مووچە کەڵەکەبووەکانی دیکەشیان پێبدرێت، بەڵام بەغدا تەنیا مووچەی مانگی یەکی بۆ ناردوون، مووچە کەڵەکەبووەکانیان کە 36 ملیار و 360 ملیۆن دینارە نەیناردووە، دەڵێت ناتوانین بینێرین مەگەر لە بودجەی ئەمساڵی عێراق پارەی بۆ تەرخان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: لیوای مافپەروەر، حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنیشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاند: شاندەکە لەسەر ئاستی وەزیر و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەبن، یەکشەممە تا سێشەممەی هەفتەی داهاتوو دەچنە بەغدا.
زانیاریی زیاتر: هەر لەبارەی خانەنشینانی سەربازی، نزیکەی سێ هەزار خانەنشین ماون مووچەیان بۆ ببەسترێت، ئەوانیش بەهەمانشێوە لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە، بریارە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی دوو ناویان بۆ بەغدا بنێردرێت، بەڵام بەهەمانشێوە ئەوانیش تووشی ئەم کێشەیە دەبن و بەغدا تەنیا مووچەی مانگی دوویان بۆ دەنێرێت و مووچەکانی ڕابردوویان پێنادات، بۆیە حکومەتی کوردستان دەیەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 21 وڵات وەکو ناوچەی مەترسیدار دەستنیشان دەکات
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا: پارتى و یهكێتی نهگهیشتن به ڕێككهوتن
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
خوانێکی تایبەت بۆ پاڵێوراوەکانی ئۆسکاری 2026 ڕێکدەخرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی درۆنی باندەکانی ماددەی هۆشبەری مەکسیک فڕۆکەخانەی ئێل پاسۆ داخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم مانگە 680 هەزار و 100 مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق: 36 ملیار دینارەكە نانێرین
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئاڤا: بێخەم بن نرخی دۆلار بەرز نابێتەوە





