وەزارەتی دارایی: بەغدا بۆ مووچەی مانگی یەک زیاتر لە 36 ملیار دیناری نەناردووە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێت، بۆ مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بڕی 36 ملیار و 360 ملیۆن و 864 هەزار دیناری لە کۆی تەمویلی مووچە نەناردووە کە شایستەی چەند مانگی ڕابردووی زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانییە کە لە ساڵی ڕابردوودا خانەنشین کراون.
وێنە گەورەکە: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ڕۆژی 10-2-2026، بڕی 931 ملیار و 257 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەی ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی فیدراڵ لە دژی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات، هاوکات ئەو کێشە و گیروگرفت و بیانوانەی مانگانە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دروستی دەکات، بۆ مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بڕی 36 ملیار و 360 ملیۆن و 864 هەزار دیناری لە کۆی تەمویلی مووچە نەناردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی، ئەو بڕە پارەیەی کە نەنێردراوە، بریتییە لە؛ شایستەی چەند مانگی ڕابردووی زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی کە لە ساڵی ڕابردوودا خانەنشین کراون، دوای ئەوەی پەسەندکران و لە مانگی یەک داخلی لیستی مووچە کراونەتەوە.
- پێویست بوو ئەو خانەنشینانە چەند مووچەیەک پێکەوە وەربگرن، کەچی لە بەغداوە تەنها یەک مووچەیان بۆ هاتووە کە مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵە.
هەنگاوی داهاتوو: وەزارەتی دارایی دەڵێت، لەبارەی ئەم بابەتە تیمەکانمان لەسەر هێڵن و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە پەیوەندیی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و خەرجکردنەوەی ئەو شایستانە لە نزیکترین کاتدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا پارەی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی کوردستانی ڕەوانە کرد
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: هاوینی ئەمساڵ کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە هەموو کوردستان






