مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا

وێنەی مووچە و لۆگۆی حکومەتی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد و پڕۆسەی گواستنەوەی پارەکە بۆ سەر هەژماری هەرێم دەستیپێکرد.

وێنە گەورەکە: دوای تەواوبوونی سەرجەم وردبینییەکان و واژۆکردنی نووسراوەکان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، تەمویلی مووچەی مانگی یەک گەیشتە قۆناغی کۆتایی.

لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی خەرج کرا و سەرجەم ڕێکارەکان لە وەزارەت کۆتاییان هاتووە.

زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەکە کرد، نووسراوەکە گەیشتووەتە بەشی (المدفوعات) بۆ گواستنەوەی بڕی پارەی پێویست بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا پارەکە نەگیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان، هەر لەگەڵ گەیشتنی مووچە لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە و سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکەین و لەماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم وەزارەتەکان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم مانگە 700 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی "هەژماری من" مووچە وەردەگرن و خشتەی مووچە یەکسەر دوای گەیشتنی پارەکە ڕادەگەیەنرێت.


شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ