سوودانی: گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بڕیارێکی سەربەخۆی عێراقە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ ماهر سالم تەمیمی، باڵیۆزی ئوردن لە بەغدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە سووریاوە بۆ ناوخۆی وڵات بڕیارێکی نیشتمانییە و ئامانج لێی پاراستنی ئاسایشی عێراق، ناوچەکە و جیهانە لە مەترسییەکانی تیرۆر.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ، لە بەغدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە ماهر سالم تەمیمی، باڵیۆزی ئوردن لە بەغدا کرد، سوودانی ئاماژەی بەوەدا، پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بۆ ڕێگریکردنە پشێوییەکانی ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: سەرۆکوەزیران محمەممەد شیاع سوودانی و ماهر سالم تەمیمی، باڵیۆزی ئوردن لە بەغدا، باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی هاریکاریی سێقۆڵیی نێوان عێراق، ئوردن و میسر کرد بۆ چەسپاندنی ئارامی لە تەواوی ناوچەکەدا.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، سوودانی داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە هاوکاری بن بۆ ئەوەی بەزوویی هاووڵاتییە تووندڕەوەکانی خۆیان لە عێراق وەربگرنەوە.
٠ پێداگیرین لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا.
٠ بڕیارەکانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی نیشتەجێبوون لە کەناری ڕۆژئاوا بە تووندی سەرکۆنە دەکەین.
ئەمەش بزانە: باڵیۆزی ئوردن، ستایشی ڕۆڵی عێراق کرد لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، ئامادەیی وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ هاوکاریکردن لە دۆسیەی گواستنەوەی زیندانییەکان و جێگیرکردنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرکۆ فەرەج گۆرانییەکی نوێ بە ناوی "کوردستانەکەم" بڵاو دەکاتەوە
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
مالیکی سوورە لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێس پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
مالیکی سوورە لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێس پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات






