مەسرور بارزانی: لەگەڵ یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕێککەوتن نەکراوە

شەیری بکە لە:

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە تاوەکو ئێستا لەگەڵ یەکێتی لەسەر هیچ کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک، هەرچەندە پێمان خۆشە یەک کاندیدمان هەبێت، نەک لایەنێک بیەوێت کاندیدی خۆی بسەپێنێت.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە سبەی پارتی و یەکێتی لە پیرمام لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی سەرۆککۆماری عێراق و گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "گفتوگۆ بەردەوامە و وەک پارتی پێمان باشە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا، لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن پێکبهێنرێت."

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆمار، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە تاوەکو ئێستا لەسەر هیچ کاندیدێکی هاوبەش نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن. وەک پارتی پێشنیازیان کردووە، کاندیدی سەرۆککۆمار بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی کوردستان، یان پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی بەغدا یەکلایی بکرێتەوە، چونکە ئەو پۆستە مافی کوردە نەک لایەنێکی دیاریکراو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ