ڕووسیا: فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەوروپا و ئۆکرانیا داخوازییەکانی ڕووسیا بەدی ناهێنێت

شەیری بکە لە:
ڕووسیا: فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەوروپا و ئۆکرانیا  داخوازییەکانی ڕووسیا بەدی ناهێنێت

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا

ئاڤا نیوز


سەرەڕای بەردەوامبوونی هەوڵەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، بەڵام وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەخت لەوە دەکاتەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا پێویستی بە ڕێگایەکی دوور و درێژە. 


وێنە گەورەکە: شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، لە کاتێکدا هەردوو لایەن چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان لەبارەی ڕاگرتنی جەنگی نێوانیان کردووە، بەڵام سەرەڕای هەوڵە نێوەندگیرییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، کەچی ڕووسیا ڕاگرتنی ئەو شەڕە بە ئاسان نازانێت.


لێدوانی فەرمی:
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر ئەوروپا و ئۆکرانیا پەبێی پێویست هاندەر نیین، ئەمەش وەک ئاماژەیەک کە ئەم فشارانە ئەنجامی داخوازی ڕووسیا لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا بەدی ناهێنن.


لاڤرۆڤ، دەشڵێت: "لەبارەی دانوستاندنەکان بۆ 'گفتوگۆی ئاشتی' لەگەڵ ئۆکرانیا، هێشتا لەبەردەم ڕێگایەکی زۆر دوور و درێژداین."


لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: گەشبینی خۆی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەربڕی و جەختی لەوەش کردەوە کە دەکرێت "بەم نزیکانە شتێک ڕووبدات، چونکە پێشکەوتنی باش لەدانوستانەکاندا بەدەستهاتووە."


زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانەی لاڤرۆڤ لەکاتێکدایە، ڕووسیا و ئۆکرانیا بەنێوەندگیری ئەمریکا لە ئەبوزەبی دوو خولی دانوستانی ڕاستەخۆیان ئەنجامداوە، سەرەڕای ئەوەی هەرسێ لایەنی ئەمریکیی و ڕووسی و ئۆکرانیی گفتوگۆکانیان بەئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کردووە، بەڵام ‌‌تا ئێستا کۆمەڵێک بەربەست هەن کە ڕێگریی لە هەردوو لایەن دەکەن بۆ گەشتنیان بە ڕێککەوتنێک کە بتوانێت کۆتایی بەشەڕی چوارساڵەی نێوان مۆسکۆ و کێیڤ بهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ