ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکئ ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز


ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەنەدای دراوسێی ئاڵۆزتر دەبێت و  دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە کردنەوەی پردێکی نێوان هەردوو وڵات دەکات و دەڵیت: "دەبێت واشنتن ببێتە خاوەنی نیوەی پڕۆژەکە."


چیرۆکی سەرەکی:
جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کەنەدا ڕووبەڕووی گرژیی و ئاڵۆزی دەبێتەوە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی ڕێگریکردن لە کردنەوەی پردی ''گۆردی هاو'' دەکات.


لێدوانی فەرمی:
ترەمپ، لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال دەڵێت: "واشنتن ببێتە خاوەنی لایەنیکەم نیوەی پرۆژەکە". وتیشی، ''ڕێگە نادەم ئەم پردە بکرێتەوە تاوەکو ئەمریکا بە تەواوی قەرەبووی هەموو ئەو شتانە نەکرێتەوە کە بە کەنەدامان داوە،" هاوکات سەرۆکئ ئەمریکا، گلەیی لەوەش کرد کە کەنەدا کەرەستەی ئەمریکی لە دروستکردنی پردەکەدا بەکارنەهێناوە.


زانیاریی زیاتر: پردی ''گۆردی هاو'' پرۆژەیەکی حکومەتی کەنەدایە کە پارێزگای ئۆنتاریۆی کەنەدا بە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا دەبەستێتەوە، تێچووی پردەکەش چوار ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو بکرێت. بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، توڕەبوونی ترەمپ، هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کەنەدا لە چین.


چی ڕوویدا: مانگی ڕابردوو، مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ چیندا واژۆ کرد، واشنتن هەڕەشەی سەپاندنی 100% باجی گومرگی بەسەر کاڵا کەنەدییەکاندا کرد بەهۆی ئەو ڕێکەوتنە بازرگانیەی نێوان کەنەدا و چین کراوە. 


باکگراوند: مارک کارنی، لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس ڕایگەیاندبوو: "سیستمی جیهانی بەهۆی سیاسەتەکانی ترەمپەوە تووشی داڕمان بووە،" هاوکات ترەمپیش پێشنیازیی ئەوەی کردبوو "کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـەمی ئەمریکا." 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ