تەمویلی مووچەی مانگی یەک خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی مووچە و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق، 931 ملیار و 257 ملیۆن دیناری وەک مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
چیرپکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێککارەکانی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو کران و دەستبەجێ پارەکە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان. بەڵام بەهۆی ئەوەی دەوامی بانکی ناوەندی تاوەکو کاتژمێر سێیە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان فریا نەکەوت ڕێککارەکانی وەرگرتنی پارەکە جێبەجێ بکات، بۆیە سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: نزیکەی 931 ملیار و 257 ملیۆن دینار بە شەش قەید، وەک تەمویلی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی؛ لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە و لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: مووچەی 63٪ی مووچەخۆران بۆ ئەم مانگە بە دیجیتاڵی دەبێت و نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی "هەژماری من"ەوە مووچەی مانگی یەک وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دۆسیەی ئێران دەباتە لای ترەمپ
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرکۆ فەرەج گۆرانییەکی نوێ بە ناوی "کوردستانەکەم" بڵاو دەکاتەوە
- عێراق
- 59 خولەک لەمەوپێش
مالیکی سوورە لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە






