مالیکی سوورە لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

شەیری بکە لە:
مالیکی سوورە لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

ئاڤا نیوز

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ڕەتیدەکاتەوە لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق بکشێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش دەستی بە لۆبیکردن لە واشنتن کردووە.

وێنە گەورەکە: کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران چووەتە نێوان فشاری تاران و ڤیتۆی واشنتن. مالیکی دەیەوێت لە ڕێگەی لۆبیی "کۆمارییەکان" لە ئەمریکا و پشتیوانیی "ئیتاری تەنسیقی" لە عێراق، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ سەر کورسیی دەسەڵات، لە کاتێکدا ئەمریکا هێشتا بە گومانەوە لە گەڕانەوەی دەڕوانێت.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئاگادار لە بەغدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: مالیکی تاوەکو ئێستا سوورە لەسەر کاندیدبوونی؛ بەرپرسانی دەوڵەتی یاسا لە هەوڵدان لە ڕێگەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمارییەکان لە ئەمریکا، مەوقیفی واشنتن بگۆڕن تاوەکو ڕازی بن مالیکی ببێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتوو.

زانیاریی زیاتر: مالیکی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلۆر، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەڵێنی داوە ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران، سیاسەتێکی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو وڵاتان پەیڕەو بکات و جیاوازی نەکات. لە بەرامبەردا، ئێران فشار لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات کە دەبێت هەمووان پشتیوانی مالیکی بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ