وەزیری سامانە سرووشتییەکان: تا ئێستا زیاتر لە 33 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگای سۆمۆ هەناردە کراوە

شەیری بکە لە:
وەزیری سامانە سرووشتییەکان: تا ئێستا زیاتر لە 33 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگای سۆمۆ هەناردە کراوە

کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سرووشتیەکان بە وەکالەت

ئاڤا نیوز

وەزیری سامانە سرووشتییەکانی کوردستان دەڵێت، ڕێککەوتنی سێقۆڵیی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگای سۆمۆ هیچ گرفتێکی نییە و تا دوو ڕۆژ لەمەوبەر 33 بەرمیل نەوتی کوردستان هەناردەی بازاڕەکان کراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەمیانی بەشداری لە ڕاگەیاندنی سەکۆی ئی-پسولە، کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سرووشتیەکان بە وەکالەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕێککەوتنی سێ لایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و کۆمپانیاکان کە لە  25-9ـی ساڵی ڕابردوو واژۆ کراوە و تا ئێستا بەردەوامە. بۆ سێ مانگ ئەم ڕێککەوتنە درێژ کراوەتەوە و هیچ کێشەیەکی نییە.

- لەبارەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەڵێت: تا بەر لە دوو ڕۆژ 33 ملیۆن بەرمیل نەوتمان لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە بۆ بەندەری جەیهان هەناردە کردووە.

لەلایەکی دیکە: لەبارەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی، وەزیری کارەبا دەڵێت: ئەم پڕۆژەیە لە فراوانبوونە، پلانمان ئەوەیە بەر لە کۆتایهاتنی ساڵی 2026 کارەبای هەموو کوردستان ببێتە 24 کاتژمێری.

باکگراوند: لە 25ـی ئەیلوولی 2025ـەوە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان لەڕێگەی سۆمۆوە دەستیپێکردووەتەوە  و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: