
دیمەنی کارکردنی تیمەکان لە پرۆژەی ئاو، وێنە؛ ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بڕیار لەسەر پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی بەردەڕەش درا، بە گوژمەی زیاتر لە 400 ملیار دینار، نەخشەی پڕۆژەکە تەواو کراوە و کارکردن تیایدا بەردەوامە، ئەم پرۆژەیە 250 بیری ئاو لە ناوچەکە دادەخات.
لێدوانی فەرمی: خەڵات ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری دهۆک، بە ئاڤای ڕاگەیاند: نەخشەی پڕۆژەکە تەواو بووە، کارکردن لە ڕێگا سەرەکییەکان و ڕێگای بورجەکانی کارەباکەی دەکرێت، ڕۆژانە دەیان ئامێر لە 10 شوێنی جیاواز کار لە پڕۆژەکە دەکرێت، بڕیارە لە پێش وادەی خۆی کارەکانی تەواو بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێبەر نازم خورشید، بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش، بە ئاڤای ڕاگەیاند: پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی بەردەڕەش دەستی بە کارەکانی کردووە، ڕۆژانە زیاتر لە 80 ئامێر لە 10 شوێن کار دەکرێت.
بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش، ئاماژەی بەوەکرد، "سەرەڕای وەرزی زستان و ھاتنی بارانی بەردەوام کۆمپانیا بەردەوامە لە کارکردن و زۆر بەخێرایی کار دەکەن، بڕیارە لە ماوەی سالێک و پێنج پڕۆژەکە تەواو بکرێت و ماوەی دوو ساڵی بۆ دانراوە."
٠ کۆمپانیا زۆر جدییە و دەیەوێت بەزووترین کات پڕۆژەکە تەواو بکات، بەتەواوبوونی پڕۆژەکەش 250 بیری ئاوی خواردنەوە دادەخرێن و ھیچ بیرێک نامینێت و بۆ ئاوی خواردنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە سەر زێی گەورە و بە دووری دوو کیلۆمەتر لە گوندی 'دالەڕێ' دروست دەکرێت، پێکدێت لە وەرگری ئاو و وێستگەی پاڵاوتنی ئاو، 39 عەمباری ئاویشی بە قەبارەی جیا جیا بۆ دروست دەکرێت، ئەم پڕۆژەیە تۆڕی ئاو بۆ قەزا، ناحیەکان و گوندەکان دەگەیێنێت و بەمهۆیەوە زیاتر لە 95 گوند سوودمەند دەبێت.
باکگراوند: پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش، یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، بە گوژمەی زیاتر لە 400 ملیار دینار، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەکارەکانی کرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە شەقڵاوە منداڵێک بەهۆی تەقینی بوتلێکی سپرا گیانی لەدەست دا
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی والی ئەنباری داعش ڕادەگەیێنێت
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێرگز عەزیز موزیکی گۆرانی "پێی بڵێن"ی زیاد ئەسعەد نوێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە شەقڵاوە منداڵێک بەهۆی تەقینی بوتلێکی سپرا گیانی لەدەست دا
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی والی ئەنباری داعش ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دۆسیەی ئێران دەباتە لای ترەمپ
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی سوورە لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران






