ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی والی ئەنباری داعش ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی والی ئەنباری داعش ڕادەگەیێنێت

هێزە ئەمنییەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، توانیویانە دوای ساڵێک لە کارکردنی وردی هەواڵگری، تۆڕێکی تیرۆریستیی مەترسیدار لە ئەنبار تێکبشکێنن و ڕێگری لە ئەنجامدانی چەندین تەقینەوە و هێرشی تیرۆریستی بکەن.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، هێزەکان تیرۆریستێکی مەترسیداریان بەناوی ئەبو ئەیمەن ئەلڕاوی دەستگیر کرد، کە والی ئەنبار بووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو تاوەکو چەند هێرشێک ئەنجام بدات.

- بەگوتەی ئەرشەد حاکم، ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی چەند تیرۆریستێکی دیکەی بەرپرس لە گواستنەوە، پشتگیریکردن، دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو و بەڕێوەبردنی دۆسیە کیمیاییەکانی ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکەدا.

زانیاریی زیاتر: هاوکات لە هەڵمەتدا بەرپرسی ئەمنیی ئەنبار و دوو هاوەڵی لە حەشارگەیەکدا گەمارۆدران، کە دواتر هەر سێکیان خۆیان تەقاندەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ