سەرکۆ فەرەج گۆرانییەکی نوێ بە ناوی "کوردستانەکەم" بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


سەرکۆ فەرەج هاوشێوەی هونەرمەندانی دیکەی کوردستان بەرهەمێکی نوێی بۆ کوردستان بڵاوکردەوە کە ئەم ماوەیە بەهۆی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بەشێکی زۆری بەرهەمە هونەرییەکان گوزارشت لە کوردستان و ڕۆژئاوا دەکەن.


چیرۆکی سەرەکی:
سەرکۆ فەرەج، گۆرانییەکی نوێی بە ناوی "کوردستانەکەم" لە شێوەی ڤیدیۆ کلیپدا بڵاوکردەوە، گۆرانییەکە نیشتمانییە و لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا ئاڵای کوردستان لە ملیدایە و سوود لە لە هەندێک دیمەنی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کورد وەرگیراوە. 


زانیاریی زیاتر:
گۆرانیی "کوردستانەکەم" تێکست و ئاوازی زانا عەبدوڵاییە و ئارتین عەبدوڵایی میکس و دابەشکردنی کاری موزیکی بۆ کردووە. هاوکات هەندێک دیمەنی نێو ڤیدیۆ کلیپەکەش سوود لە ژیریی دەستکرد وەرگیراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: