مەسرور بارزانی: پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بەبێ جیاوازی بۆ هەموو هاووڵاتییانە
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند؛ پڕۆژەکانی حکومەت بێ جیاوازی بۆ خزمەتی هەموو هاووڵاتییانە و هەنگاوی داهاتووش بۆ ئەوەیە ئاسانکاریی زیاتر بۆ هەمووان بهێنینە ئاراوە بە بازرگانانیشەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم پڕۆژەیە کۆتایی بە سەردەمی پارەدانی کلاسیکی دەهێنێت و هەموو خزمەتگوزارییەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئامانجی سەرەکی، گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ تەواوی ناوچەکان بە دوورەدەستەکانیشەوە، هاوکات زامنکردنی شەفافیەتە لە کۆکردنەوەی داهات و خەرجکردنەوەی بۆ بەرژەوەندیی گشتی و ئیدارە سەربەخۆکان.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "ئی-پسوولە بەبێ هەنگاوەکانی 'هەژماری من' جێبەجێ نەدەکرا. ئەم سیستمە شەفافیەت لە داهات و خەرجی دروست دەکات و هەنگاوێکی گرنگە بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابوورییەکان، هەوڵمان ئەوەیە مامەڵەکان بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان تەواو ئاسان بکەین.
٠ خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو هاووڵاتییانە و دەتوانین لە ڕێگەیەوە ببینین داهاتەکان چۆن دێن و خەرجییەکانمان چۆنن، کۆکردنەوەی داهاتەکانیش بەشێوەیەکی شەفاف و بۆ خزمەتگوزاریی هەموو ناوچەکان خەرج دەکرێتەوە بە ئیدارە سەربەخۆیەکانیشەوە.
٠ ڕاستە تەکنەلۆژیاکان بێ هەڵە نین بەڵام هەموو ئەو سەکۆیانەی دروستکراون هەنگاوی باشیان بۆ نراوە تاوەکو هاووڵاتییان تووشی گرفتی فێڵکردن نەبن، جیلی نوێ کەمتر گرفتی هەیە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و کەمتر تووشی هەڵە دەبن چونکە تێکەڵن لەگەڵ بەکارهێنانی پلاتفۆڕمە جیاوازەکان.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران مژدەی پێشخستنی وادەی تەواوبوونی پڕۆژەی "ڕووناکی" ڕاگەیاند؛ بڕیاربوو کارەبای 24 کاتژمێری لە کۆتایی 2026 بگاتە هەموو کوردستان، بەڵام بەهۆی خێراکردنی کارەکان، هاوینی ئەمساڵ پڕۆژەکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023ـەوە پڕۆژەی "هەژماری من"ی بۆ بەبانکیکردنی مووچە و شۆڕشی دیجیتاڵی دەستپێکردووە. پڕۆژەی "ڕووناکی"ش کە لە ساڵی 2024ـەوە وەک چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەی کارەبا دەستیپێکرد، پشت بە سیستەمێکی زیرەک دەبەستێت کە کارەبای بەردەوام دابین دەکات و تێچووەکەی بەپێی بڕی بەکارهێنان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی مووچەی مانگی یەک لە بەغدا تەواو بوون
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گومرگی بارهەڵگرێک لە بەسرە لە دوو ملیۆن دینارەوە بۆ نۆ ملیۆن دینار بەرزبووەتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەکی نوێ ڕووبەڕووی بازرگانانی کوردستان دەبێتەوە و کڕی حەواڵە گران دەبێت





