ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە

لۆگۆی حکومەتی عێراق

ئاڤا نیوز

ڕاوێژکارێکی ئابووریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و خانەنشینان کاری هەرە لەپێشینەی حکومەتە و دڵنیایی دەدات کە مووچە بە تەواوی دابین کراوە.

لێدوانی فەرمی: د. مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "مووچە و شایستەکانی خانەنشینی لە پێشەنگی خەرجییە گشتییەکاندا دەمێننەوە"؛ ڕوونیشی کردەوە کە تەرخانکردنی خەرجییەکان بە لۆژیکێکی ڕوون بەڕێوە دەچێت کە خەرجییە کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانەکان لە پێشینە دادەنێت.

٠ ناوبراو بە ڕۆژنامەی "سەباح"ی حکوومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە: "ئەو ئەولەوییەتە ڕەنگدانەوەی ئەو هەلومەرجە ناوازەیەیە کە وڵات پێیدا تێپەڕیوە؛ لە گەمارۆ، شەڕ و قەیرانە کەڵەکەبووەکانەوە. ئامانجیشی ئەوەیە تا ڕادەیەکی زۆر دادپەروەری لە دابەشکردنی سەرچاوە نەوتییەکان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بەدەست بهێنێت."

٠ ساڵح جەختی لەوە کردەوە، هەر گوتارێکی ڕەشبینانە سەبارەت بەم بابەتە "مەترسیدارە و سیاسەتێکی دوژمنکارانەیە دژی گەلی عێراق".

زانیاریی زیاتر: سەرەڕای ئەوەی حکوومەت دووپاتی دەکاتەوە کە مووچەی فەرمانبەران دابین کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە، چەندین جارە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران لە وادەی خۆی دوا دەکەوێت. کورتهێنانی دارایی لە عێراق، ناجێگیریی بەهای نەوت و هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی داهاتەکانی عێراق ئەگەر حکوومەتی داهاتوو لە دەرەوەی خواستی ئەوان پێک بهێنرێت، مەترسیی گەورەیان لەسەر دۆخی ئابووری و دارایی عێراق دروست کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق لەسەر زاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەڵێن، مووچەکانی ئەمساڵ بە تەواوی دابین کراون و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.

ژمارەکان وادەڵێن: 9 ملیۆن کەس لە عێراق مووچە و شایستە داراییەکانی خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن کە مانگانە دەگاتە 8 تریلیۆن دیناری عێراقی؛ بڕی پارەی مووچەخۆرانی عێراق لە ساڵی 2016 تا 2025 لە 16 تریلیۆنەوە بۆ 64 تریلیۆن دینار بەرز بووەتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ