وەزیری دەرەوەی تورکیا: عێراق دەتوانێت پەکەکە لەسەر خاکی خۆی دەربکات، بەڵام نایەوێت

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی تورکیا: عێراق دەتوانێت پەکەکە لەسەر خاکی خۆی دەربکات، بەڵام نایەوێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

ئاڤا نیوز

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە پێویستی دەزانێت حکوومەتی عێراق ئیرادەی خۆی نیشان بدات بۆ دەرکردنی پەکەکە لەسەر خاکی عێراق و دەڵێت: "لەگەڵ حەشدی شەعبیدا لە ماوەی 2 بۆ 3 ڕۆژدا دەتوانین کۆتایی بە پەکەکە لە شەنگال بهێنین."

چیرۆکی سەرەکی: لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا کە شەوی ڕابردوو ئەنجامی دا، هاکان فیدان ئاماژەی بەوە دا کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکەدا، دوای سووریا نۆرەی عێراق دێت و حکوومەتی عێراق ناچارە بڕیارێک لەو بارەیەوە بدات.

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە لە میانی 5 ساڵی ڕابردوودا، حکوومەتی عێراق بە قسە باسی لەوە کردووە کە لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا تێدەگات سەبارەت بە بوونی پەکەکە لە عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا بە کردەیی هیچ جۆرە هەنگاوێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان نەناوە.

٠ فیدان ئاماژە بەوە دەدات لە میانی کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق، جەخت لەوە دەکەنەوە هەرچەندە پەکەکە بۆ "دژایەتیکردنی تورکیا" دامەزراوە، بەڵام هیچ ناوچەیەکی تورکیای لەژێر دەستدا نییە، کەچی ڕووبەرێکی بەرفراوانی خاکی لە عێراق (قەندیل، کەمپی مەخمور، چیای شەنگال) کۆنتڕۆڵ کردووە.

٠ ڕەتی دەکاتەوە کە عێراق هێزی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکەی نەبێت و دەڵێت: "دەزانین عێراق بۆچی ڕووبەڕووی پەکەکە نابێتەوە و لەسەر خاکی خۆی دەری ناکات، بەس لێرەدا هۆکارەکەی ناڵێم."

٠ هاوکات ئاماژە بەوە دەدات کە هەرچوار دەوری ئەندامانی پەکەکە لە شەنگال حەشدی شەعبییە؛ ئەگەر حەشدی شەعبی لە زەوی و ئەوان لە ئاسمانەوە هێرش بکەن، لە ماوەی 2 تا 3 ڕۆژدا کۆتایی بە پەکەکە دەهێنن و دەشڵێت: "تاوەکو ئێستا نزیکەی 20 جار لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوومەتەوە و دەیان جار باسمان لەو بابەتە کردووە."

٠ نیگەرانە لەوەی حکوومەتی عێراق ئیرادەی پێویستی نییە و ڕێگە بە گرووپێکی چەکدار دەدات بەشێک لە خاکەکەی کۆنتڕۆڵ بکات، لەکاتێکدا ئەمە بە مەترسی نازانێت بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی خۆی.

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە نیگەرانییەکانی تورکیا لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەی نووری مالیکی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاکان فیدان سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە نیگەرانییەکان لەوەوە سەرچاوە دەگرن جارێکی دیکە ئەو کێشانە دروست ببنەوە کە لە ماوەی سەرۆکوەزیرانیی ناوبراودا بۆ ماوەی 2 خول سەریان هەڵدا و هێشتا کاریگەرییەکانیان بەردەوامن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ