ئەمریکا و ئەرمینیا؛ ڕێککەوتنێکی 9 ملیار دۆلاری دژی ڕووسیا واژۆ دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکە
ئاڤا نیوز
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، ڕێککەوتنێکی مێژووییان لە بوارەکانی وزەی ئەتۆمی و ژێرخانی ستراتیژی واژۆ کرد بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەی قەوقاز.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ڕووسیا لە ناوچەی قەوقاز، ئەمریکا و ئەرمینیا ڕێککەوتنێکی مێژووییان واژۆ کرد، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەی بۆ ئەرمینیا ڕێککەوتنێکی گەورەی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا لەسەر پرسی پەرەپێدانی کەرتی وزەی ئەتۆم واژۆکرد، کە بە ڕێککەوتنی "123" ناسراوە.
زانیاریی زیاتر: ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە ئەمریکا دەدات تەکنەلۆژیا و کەرەستەی ئەتۆمیی پێشکەوتوو بۆ ئەرمینیا دابین بکات. ئەم هەنگاوە ئامانج لێی جێگرتنەوەی وێستگەی کۆنی "مێتاسامۆر"ـە کە ڕووسیا پێشتر دروستی کردبوو.
لێدوانی فەرمی: نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، ئەم ڕێککەوتنەی بە "وەرچەرخانێکی نوێ" وەسف کرد. هاوکات جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد: "قەبارەی سەرەتایی هەناردەی ئەمریکا بۆ ئەرمینیا دەگاتە 5 ملیار دۆلار، لەگەڵ 4 ملیار دۆلاری دیکە بۆ گرێبەستی درێژخایەنی سووتەمەنی، بە ئامانجی جێگرتنەوەی وێستگەی کۆنی مێتاسامۆر."
ئەمەش بزانە: جگە لە پرسی ئەتۆمی، ڤانس پڕۆژەیەکی دیکەی ستراتیژی بە ناوی "ڕێڕەوی ترهمپ بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی نێودەوڵەتی" ئاشكرا کرد؛ ڕێڕەوەکە درێژییەکەی 43 کیلۆمەتر دەبێت و باشووری ئەرمینیا دەبڕێت و ئازەربایجان بە تورکیاوە دەبەستێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی سەربازیدا بۆ سەر بەلەمێک لە زەریای هێمن دوو کەس کوژران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی سەربازیدا بۆ سەر بەلەمێک لە زەریای هێمن دوو کەس کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە: گەرەنتی بۆ وەستاندنی شەڕ نییە






