دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا

شەیری بکە لە:
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا

وێنەی لاهوور شێخ جەنگی

ئاڤا نیوز

بڕیار بوو ئەمڕۆ دووەم دانیشتنی دادگای سلێمانی بەڕێوە بچێت، بە مەبەستی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و 10 کەسی دیکە لە گیراوانی لالەزار؛ بەڵام بەهۆی ئەوەی دۆسیەکە لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستانە، بۆ مانگی داهاتوو دواخرا.

چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو، دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لەگەڵ 10 هاوەڵی دیکەی، ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان کرا. بڕیاریشە مانگی داهاتوو دووەم دانیشتنی پرۆسەی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بەڕێوە بچێت.

لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤای گوت: "دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و 11 گیراوی دیکە، لەسەر ماددەی 56 بۆ 09-03-2026 دوا خرا؛ بەهۆی ئەوەی دۆسیەکە لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستانە تاوەکو بڕیار بدرێت دادگاییەکە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر یان لە سلێمانی بەردەوام بێت."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لاهوور شێخ جەنگی بەپێی ماددەی 56 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، کە ئەم ماددەیە تایبەتە بە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان؛ هەروەها ماددەی 406 کە تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست. تەنیا دۆسیەی ماددەی 56 ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کراوە، دۆسیەی 406 لای دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی ماوەتەوە و نەنێردراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ