بۆ جاری دووەم بەشێک لە موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

شەیری بکە لە:
بۆ جاری دووەم بەشێک لە موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی بەشێک لە موڵکەکانی چاڤی

ئاڤا نیوز

وا بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە ژمارەیەک لە موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی، کە شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتییان دەکات، لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بفرۆشرێن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: "لەسەر سکاڵای وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانییەوە، 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی کە سەرجەمیان لە کەرتی 1-ی مەلکەندی و دەباشانن، لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێن."

لێدوانی فەرمی: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی، گوتی: "بۆ جاری دووەم بەشێک لە موڵکەکانی نێو چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە و دەفرۆشرێن؛ ئەمەش لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا و کرێی گواستنەوەی تاوەرەکانی کارەبا. لە پارەی فرۆشتنی ئەو موڵکانە، بڕی 3 ملیار و 580 ملیۆن و 710 هەزار دینار لە بری پارەی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبای کۆمپانیای چاڤی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دەگەڕێنرێتەوە."

٠ چۆمان مەحموود ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێکی دیکەی ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی ئەو موڵکانە وەردەگیرێت، بۆ دانەوەی قەرزی باجی کەڵەکەبووی کۆمپانیای چاڤی دەبێت.

زانیاریی زیاتر: ئەو 13 موڵکەی ئەمڕۆ دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە، ژمارەیەک دوکان، کۆشک، کابینە و شوێنی یاری لەخۆ دەگرن؛ نرخەکەیان بە زیاتر لە 81 ملیار و 436 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ