لە هێرشێکی سەربازیدا بۆ سەر بەلەمێک لە زەریای هێمن دوو کەس کوژران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەمریکا لە زەریای هێمن
ئاڤا نیوز
سوپای ئەمریکا هێرشی بۆ سەر بەلەمێک لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن ئەنجام داوە، بەو گومانەی قاچاخچێتی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکات؛ لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو کەس کوژراون.
بڵاوکراوەی فەرمی: فەرماندەیی باشووری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوێنێ دووشەممە هێزەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و 2 کەس لەو هێرشەدا کوژراون و یەکێکیان ڕزگاری بووە؛ ئاماژەی بەوەش کردووە کە پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێت کە لە هێرشەکەدا ڕزگاری بووە.
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە هێشتا بەرپرسانی ئیدارەکە هیچ بەڵگەیەکیان نەخستووەتە ڕوو کە ئەو کەشتییانە بەشدار بن لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، هەر بۆیە ئەمە بووەتە هۆی دروستبوونی مشتومڕێکی گەرم لەسەر یاساییبوونی جۆری ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ئەمریکا لە کەناراوەکانی کاریبییەوە تا زەریای هێمن ئەنجامیان دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵمەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێ کردووە، بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم ئەو بەلەمانەی کە گوایە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن؛ ترەمپ پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە لەگەڵ ئەو کەسانەی بە "تیرۆریستانی ماددە هۆشبەرەکان" ناوی بردوون، لە شەڕدایە.
ئەمەش بزانە: ئەمریکا تاوەکو ئێستا 38 ئۆپەراسیۆنی لەم شێوەیەی بۆ سەر ئەو بەلەمانە ئەنجام داوە کە بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە تۆمەتبارن؛ بەهۆی هێرشەکانەوە تاوەکو ئێستا 130 کەس کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئەرمینیا؛ ڕێککەوتنێکی 9 ملیار دۆلاری دژی ڕووسیا واژۆ دەکەن






