بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی یەک، پێویستە "بریکارانی خانەنشینان" مامەڵەکانیان نوێ بکەنەوە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی یەک، پێویستە "بریکارانی خانەنشینان" مامەڵەکانیان نوێ بکەنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری

ئاڤا نیوز

ئەو خانەنشینانەی لە ڕێگەی بریکارێکەوە مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت، دەبێت ساڵانە (ئیسپات حەیات) کە بەشێکە لە بریکارنامە، نوێ بکەنەوە؛ ئەگەر ئەو ڕێکارە جێبەجێ نەکەن، مووچەکانیان خەرج ناکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەشێکی زۆری خانەنشینان بەهۆی ئەوەی هێشتا مووچەکانیان نەچووەتە سەر "هەژماری من"، لە بانکەکان وەری دەگرن؛ ژمارەیەکیان پەککەوتەن و لەسەر جێگە کەوتوون و ناتوانن بچنە بانکەکان، یان لە دەرەوەی وڵاتن و لە ڕێگەی بریکارەوە مووچەکانیان وەردەگرن.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: "دەبێت بریکارەکان پێش وەرگرتنی مووچەی مانگی یەک، ئەو بریکارنامەیە نوێ بکەنەوە؛ ئەوەش بۆ سەلماندنی ئەوەیە کە ئەو خانەنشینە لە ژیاندا ماوە، بۆ ئەوەی مووچەکەی ڕانەگیرێت."

ئەمەش بزانە: زیاتر لە 90,000 خانەنشین لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچەی مانگی یەک وەردەگرن؛ ئەو بەشەی کە دەمێنێتەوە، لە بانکەکانەوە مووچەکانیان ڕادەکێشرێت. ئەوانەشی لە ڕێگەی بریکارەوە مووچە وەردەگرن، بۆ پڕکردنەوەی فۆرمێ "هەژماری من" و وەرگرتنەوەی کارتەکە، دەبێت خۆیان ئامادە بن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ