بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە: گەرەنتی بۆ وەستاندنی شەڕ نییە

شەیری بکە لە:
بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە: گەرەنتی بۆ وەستاندنی شەڕ نییە

دیمەنی کۆبانێ لەکاتی بۆردوومان و ڕووبەڕووبوونەوە

ئاڤا نیوز

بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕادەگەیەنێت، گەرەنتی بۆ وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکەدا نییە و دەبێت گەمارۆی سەر کۆبانێش هەڵبگیرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، هەسەدە و حکوومەتی سووریا بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی و یەکخستنی تەواوەتیی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکان ڕێککەوتن؛ بەپێی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە، هەسەدە لە حەسەکە، قامیشلۆ و دێرک هێزەکانی بڵاو دەکاتەوە، هاوکات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەچنە نێو سەنتەری شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

لێدوانی فەرمی: فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بە میدیای ڕۆژاوای کوردستانی ڕاگەیاندووە: "ئەگەر گەمارۆی سەر شاری کۆبانێ هەڵنەگیرێت، ئەوا ڕێککەوتننامەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق سەر ناگرێت، چونکە مەرجێکی ڕێککەوتنەکە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر شارەکەیە. بۆ عەفرین و سەرێ کانی، هەنگاوی جدی دەنێین و دەبێت خەڵک بگەڕێنەوە ناوچەکانیان."

فەرهاد شامی ئەمانەشی گوت:

٠ چەند لایەنێک هەن نایانەوێت ڕێککەوتنەکە سەر بگرێت.

٠ یەپەگە تایبەتمەندیی خۆی دەپارێزێت.

٠ چەند ژنێکی شەڕڤانی یەپەگە لە فەرماندەیی لیوادا دەبن.

٠ هەسەدە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و لیواکان بەپێی ئەو تایبەتمەندییانە دروست دەکرێن.

٠ مەترسیی گەڕانەوەی داعش لە ناوچەکەدا هەیە.

٠ تاوەکو ئێستا گەرەنتیی گشتی بۆ وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکەدا نییە.

٠ 12,000 شەڕڤانمان لەو چەند ساڵەدا کوژراون و 5,821 کەسیان عەرەب بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ