بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە

شەیری بکە لە:
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە

ناڕەزایەتی جووتیاران لە بازگەی مەخموور

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی هێزە عێراقییەکان بازگەی مەخمووریان بەڕووی جووتیارانی هەرێمی کوردستان داخست، بووە هۆی پەککەوتنی جووڵەی بازرگانی و دروستبوونی ئاستەنگی بۆ هاووڵاتیان، ئەمڕۆ لە بەغداوە ڕەزامەندی درا بە کردنەوەی ڕێگاکە، بەڵام جووتیاران ڕێگاکە ناکەنەوە و دەڵێن: "پێویستە بەرهەمەکانمان بۆ هەموو شارەکانی عێراق بچێت نەوەک تەنیا مەخموور."


لێدوانی فەرمی:
عەمید سوریان شەهاب، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای مەخموور دەڵێت: تەنیا ڕێگا بەو بارهەڵگرانە دەدرێت کە کەلوپەل و پێداویستی بۆ مەخموور دەگوازنەوە و ڕێگە نادرێت کاڵا و شتومەک بچێتە ناوچەکانی دیکە.


لەناو خۆپیشاندەران، عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا لەگەڵ جووتیاران قسەی کردووە دەڵێن: "ئێمە بەم مەرجە ڕازی نابین و داوا دەکەین بەرهەمەکانمان بۆ هەموو ناوچەکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بڕوات نەوەک مەخموور".


لەلایەکی دیکەوە:
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای وت: "بڕیارەکە سیاسییە و ئیداریی نیە، ساڵانە ئەمە دووبارە دەبێتەوە. ئامانجەکەش ئەوەیە دەیانەوێت چالاکی و جموجۆڵی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێڕاق  لاواز بکەن.

 

٠ هەوڵدەدەن لەو ڕێگەیەوە مەخموور لە هەرێمی کوردستان داببڕن و بەپێچەوانەوە هاوڵاتیانی مەخموور بڕۆن لە موسڵ بەرووبوومی کشتوکاڵی و کەل وپەل هاوردەبکەن.


٠ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتەکراوە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکە.


زانیاریی زیاتر: لەکاتی داخستیی بازگەکە بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە نزیک بازگەکە گردبوونەوە بە ئاڤایان ڕاگەیاند: "ماوەی 15 ڕۆژە لەو بازگەیە گرفتی زۆرمان بۆ دروست دەکەن و بۆ هەر بارێک پارەمان لێ وەردەگرن بەڵام ئەوە دوو ڕۆژ بەتەواوی داخراوە و ڕێگە بە هیچ بارهەڵگرێک نادەن لە هەولێرەوە بێتە ناو مەخموور."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: درەنگانی شەوی ڕابردوو، بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێڕاقییەکانەوە بەتەواوی بەڕووی بە کەلوپەل و بەرووبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان داخرا، بەهۆیەوە قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو، بازگەی مەخموور کەوتووەتە بازاڕگەی مەخموور و هێزە عێراقییەکان ڕێگە بە هیچ کاڵا و کەلوپەلێک نادەن لە هەولێرەوە بچێتە مەخموور.


باکگراوند: قەزای مەخموور لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە، دۆخێکی ئەمنیی تایبەتی هەیە و هێزە فیدراڵییەکانی عێراق تێیدا باڵادەستن، لە ساڵانی ڕابردوودا بەتایبەت لە وەرزەکانی پێگەیشتنی بەرهەمی کشتوکاڵی، چەندین جار بەغدا ڕێگری لە گواستنەوەی بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئەمەش وەک بەشێک لە ململانێیەکی بەردەوام لەسەر داهات و کۆنتڕۆڵی دەروازە ناوخۆییەکان دەبینرێت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ