پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئاڤا: بێخەم بن نرخی دۆلار بەرز نابێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
ئاڤا نیوز
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دەدات و دەڵێت، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزنابێتەوە. پەیوەست بەو هەواڵانەی کە ئەمریکا ناردنی دۆلار بۆ عێراق ڕادەگرێت، گوتی، "شتی وا ڕوونادات".
چیرۆکی سەرەکی: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، یەکێکە لە کەسایەتییە هەرە کاریگەرەکان لەسەر ئابووری عێراق و کلیلی بڕیارە داراییەکان و سەقامگیرکردنی بەهای دیناری بەدەستە بەرامبەر دۆلار، ئەمرۆ سێشەممە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ ئاڤا میدیا ئەنجام دا.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەلاق دڵنیایی دا کە هیچ مەترسییەک لەسەر نرخی دۆلار نییە و گوتی: گەرەنتی دەدەم نرخی دۆلار بەرز نابێتەوە. پارەی یەدەگ و زێڕ و دراوی بیانی یەدەگمان زۆرە، دۆخی دارایی وڵات جێگیرە، پێویست ناکات خەڵک لە گۆڕانی نرخی دۆلار بترسن. دەشڵێ: هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە و بڕێکی زۆر باش دۆلار لەبەردەست بانکەکانە.
- دەبێ بانکی ناوەندی بڕیار لەسەر نرخی دراو بدات نەک بازاڕ، گۆڕینی نرخی دراو لەم کاتەدا مەترسیدارە و دەبێتە هۆی هەڵاوسان، بۆیە هیچ پلانێک بۆ گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی ئەو هەواڵانەشی باس لەوە دەکەن ئەمریکا ناردنی دۆلار بۆ عێراق ڕادەگرێت، عەلی عەلاق بە کورتی وەڵامی دایەوە و گوتی: ئەو قسانە چەندین جار کراون، بەڵام قەت ڕوویان نەداوە و ڕووش نادەن. داواش لە خەڵک دەکات متمانەیان بە بانکی ناوەندی هەبێت و نەکەونە ژێر کاریگەریی پروپاگەندەی بازاڕ.
لەلایەکی دیکە: د.مستەفا مەلا حەسەن پرسیاری زێڕیشی لێ دەکات، عەلی عەلاق دەڵێت: هەوڵ دەدەین بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان یەدەگەکە زیاد بکەین، بەڵام زۆر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ زێڕ دەکەین، چونکە نرخەکەی زۆر بەرز بووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق: 36 ملیار دینارەكە نانێرین
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا پارەی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی کوردستانی ڕەوانە کرد
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: هاوینی ئەمساڵ کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە هەموو کوردستان





