هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن

شەیری بکە لە:
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن

خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشنییەکەی

ئاڤا نیوز

ئەم مانگە مووچە بۆ نزیکەی پێنج هەزار پێشمەرگەی دیكەی خانەنشینكراو بەستراوە. بەستنی مووچەی زیاتر لە دوو هەزار و 500 خانەنشینی دیکەش دەکەوێتە لیستی مووچەی مانگی دوو.

لێدوانی فەرمی: لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان بە ئاڤای گوت: ئەوانەی ئێستا مووچەیان بۆ بەستراوە، ئەو کەسانەن لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردووەوە خانەنشین کراون، ژمارەیان چوار هەزار و 736 کەسە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەستنی مووچەی زیاتر لە دوو هەزار و 500 خانەنشینی دیکەش دەکەوێتە لیستی مووچەی مانگی دوو. ئەو کەسانە ناویان خراوەتە لیستی مووچە و ئەم مانگە مووچە وەردەگرن.


گرفت هەیە: وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێ: وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 36 ملیار و 360 ملیۆن دیناری ئەو خانەنشینە و بەشێکی خانەنشینانی مەدەنی نەناردووە، بە کۆی گشتی پارەی زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشین نەنێردراوە، مووچەی کەڵەکەبووی مانگەکانی ڕابردووشیانە. واتا ئەو هەشت هەزار خانەنشینە ئەم مانگە مووچە وەردەگرن، بەڵام مووچەی مانگەکانی ڕابردوو نا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ