هەسەدە و حکومەتی سووریا بڕگەیەکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ دەکەن

شەیری بکە لە:
هەسەدە و حکومەتی سووریا بڕگەیەکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ دەکەن

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

هەسەدە و سوپای سووریا لە دەوروبەری حەسەکە کشانەوە، سوپای سووریاش دەڵێت، هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنی نێوانیان بووە و هەنگاوی ئەرێنی ناوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) لە دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەیەوە بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە، هێزەکانیان لە دەوروبەری حەسەکە کشانەوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شوێنیان دەگرنەوە.

- ئاماژەی بەوەش كردووە، هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنەکەی بووە لەگەڵ سوپای سووریا و لەو چوارچێوەیەدا هەنگاوی ئەرێنیی ناوە.

لەلایەی دیکە: ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانی هەسەدە لە دەوروبەری حەسەکە کشانەوە و بڕیارە لە چەند خاڵێکی نوێی دوور لە شارەکان جێگیر ببن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ