خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بڵاو کرایەوە: سبەی دوای کاتژمێر 1 سەردانی بانکەکان بکەن

شەیری بکە لە:
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بڵاو کرایەوە: سبەی دوای کاتژمێر 1 سەردانی بانکەکان بکەن

خشتەی مووچەی مانگی یەک

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی یەکی بڵاو کردەوە. داواش لە فەرمانبەران دەکات لە سبەی دوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق، 931 ملیار و 257 ملیۆن دیناری وەک مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 11ـی 2ـی 2026 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە 14ـی 11ـی 2026 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی وەزارەتی دارایی کوردستان بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەوێتە سبەی لە کاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لە دوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ