تڕەمپ هەڕەشەی ڕەوانەکردنی دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

شەیری بکە لە:
تڕەمپ هەڕەشەی ڕەوانەکردنی دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

کەشتیە جەنگیەکەی ئەمریکا نزیک ئێران

ئاڤا نیوز

ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران ئەگەر ڕێکنەکەون کەشتی جەنگی دەهێننە ناوچەکە و لە هێرشی سەربازی لە دژیان بەکاریدەهێنێت.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ئەمریکا و ئێران لە عومان دەستیان بە دانوستان کردەوە. ئەمە یەکەمجارە لە دوای شەڕە 12 ڕۆژییەکەی مانگی شەشی ڕابردوو هەردوولا کۆببنەوە.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران شکستیان هێنا، ئەوا دووەم کەشتیگەلی جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، یان لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن یان ناچار دەبین وەک جاری پێشوو هەنگاوێکی زۆر توند بنێین.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆسی پشتڕاستکردووەتەوە، تاوتوێی ناردنی دووەم کەشتیگەلی جەنگی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوە.

لەلایەکی دیکە: ئێران جەخت دەکاتەوە کە تەنها لەسەر پرۆژە ئەتۆمییەکەی گفتوگۆ دەکات، بەڵام تڕەمپ بە ئەکسیۆسی وتووە، ئەمجارە تاران زۆر بە جددیتر لە پێشوو هاتووەتە سەر مێزی گفتوگۆ، چونکە هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکایان بە هەند وەرگرتووە  و گەشبینە بەوەی ئێران نەک تەنیا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەڵکو لەسەر بەرنامەی مووشەکی بالیستیک گفتوگۆ دەکات.

- ترەمپ وتیشی، چاوەڕوان دەکات هەفتەی داهاتوو گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بکرێت.

ئەمەش بزانە؛ ئێستا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن لەگەڵ چەندین کەشتیی، فڕۆکەی جەنگی و مووشەکی تۆماهۆک لە نزیک ئێران جیگیرکراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بگاتە کۆشکی سپی و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و تاوتوێی پرسی دانوستانەکانی واشنتن لەگەڵ تاران بکەن و مەرجەکانی ئەو وڵاتە بۆ تاران بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ