قایمقامیەتی سلێمانی هۆکاری داخستنی کولێرە بە قیمەی میری سۆران ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە شاری سلێمانی دوکانێکی بەناوبانگی فرۆشتنی کولێرە بەقیمە لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەت دادەخرێت، بە بیانووی هەبوونی گۆشتی بەستوو، خاوەنەکەشی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ داخستنی دوکانی 'کولێرە بە قیمەی میری سۆران' لە سلێمانی، سۆشیال میدیای تەنی و کاردانەوەی لێ کەوتەوە، قایمقامیەتی سلێمانی هۆکارەکەی بۆ فێڵکردن لە کڕیارەکان دەگەڕێنێتەوە، بەڵام خاوەنی دوکانەکە دەڵێت: "تەحەدا دەکەم فێڵم کردبێت."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا هۆکاری داخستنی شوێنەکەیان بۆ سێ هۆکار گەڕاندووەتەوە لەوانە:
٠ دەستبەسەرداگرتنی 50 کیلۆگرام قیمەی بەستوو کە سەرچاوەکەی نادیار بووە.
٠ فرۆشتنی کولێرەکان بە نرخی گۆشتی فرێش" لە کاتێکدا گۆشتی بەستوو بەکارهاتووە، ئەمە فێڵکردنە لە کڕیار.
٠ لەناوبردنی 12کیلۆگرام پیازی کۆن و خراپبوو.
لێدوانی لایەنی بەرامبەر: سۆران ساڵح خاوەنی 'کولێرە بەقیمەی میری سۆران' وەڵامی تۆمەتەکان دەداتەوەو دەڵێت: "ئەو ڕۆژە قەسابەکە گۆشتی فرێشی هێنا، بەڵام لە پەلەپەلیدا وەسڵەکەم لە بیر چوو بوو، لیژنەکان هاتن و بەو بیانووە دوکانەکەیان داخستم."
سۆران ساڵح دەشڵێت: "تەنانەت قەسابەکەشم برد بۆ لایان و شایەتی دا کە گۆشتەکە فرێشە، بەڵام گوێیان نەگرت. وتیشی: تەحدا دەکەم بۆ یەکجاریش قیمەی بەستووم بەکارنەهێناوە، ئەگەر وانەبوو با دوکانەکەم بۆ هەمیشە دابخەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی سۆران ساڵح، خاونی کولێرە بە قیمەی میری سۆران، قایمقامیەت پێیان وتووە، هەڵە تێگەیشتن بووە و دەتوانێت دوکانەکەی بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا بڕگەیەکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ دەکەن
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق: 36 ملیار دینارەكە نانێرین
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران پێشمەرگەی خانەنشین چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا بڕگەیەکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ دەکەن
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق: 36 ملیار دینارەكە نانێرین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەكێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە لە شارەکانی حەسەکە دەکشێتەوە و ئاسایش جێگیر دەبێت






