پارتی و یەكێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
بە گوتەی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڕیارە سبەی چوارشەممە پارتی و یەكێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لە ئاستی باڵا کۆببنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بکات بە ئاڤا میدیای وت: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبووەوە. تەوەرێکی سەرەکی، کۆبوونەوەی سبەی نێوان پارتی و یەكێتی بوو. هەروەها پرسی سەرۆککۆمار، بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران.
- بەپێی گوتەی ئەو سەركردەیەی یەكێتی، سبەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئاستی باڵا كۆ دەبنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی گوتی: سوورین لەسەر کاندیدەکەمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.
- ئەو سەركردەیەی یەكێتی ئاماژەی بە ئەوەش دا كە پێشبینی دەکرێ سبەی لە كۆبوونەوەكە ، پرسی سەرۆککۆمار یەکلایی ببێتەوە، دوای ئەوەش ڕاستەوخۆ بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی كوردستان یەکلای دەبێتەوە.
- یەكێتی چاوەڕوانە پارتی کاندیدی خۆی بکشێنێتەوە، لەسەر قسەکەی سەرۆك بارزانی، کاندیدی یەکێتی لە نێو فراکسیۆنە کوردستانییەکان پشتیوانی بکرێت و دەنگی پێبدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە لە شارەکانی حەسەکە دەکشێتەوە و ئاسایش جێگیر دەبێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقڵاوە منداڵێک بەهۆی تەقینی بوتلێکی سپرا گیانی لەدەست دا






