ئەمشەو کەشوهەوا تێکدەچێت و حکومەت هۆشداری دەدات: موبایلەکانتان دابخەن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی ئەمشەو، شەپۆڵێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و هەورە تریشقەی لەگەڵدایە، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان ئاگاداری سەلامەتی خۆیانبن.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان و دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی هەورە تریشقە، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگی خۆپارێزی لەسەر هەورە تریشقە بڵاوکردەوە داوا دەکات، لە کاتی ڕوودانی ئەو دیاردەیەدا، هاووڵاتیان بە تەواوی پابەندی ڕێکارەکان بن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و دەوروبەریان.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان چەند ڕێنماییەکی دەرکردووە؛
- ئەگەر لە ناو ئۆتۆمبێل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونکە پەیکەری ئۆتۆمبێلەکە جۆرێک لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێت.
- لە شوێنی بەرز مەوەستە، ئەگەر نزیک بووی لە ستوونەکانی کارەبا و تەلەفۆن، تاوەرەکانی پەیوەندی و گەیاندن و داری بەرز، خێرا لێی دوور بکەوە و دەستبەجێ مۆبایلەکەت دابخە.
- تا بکرێت نەچیتە شوێنە کراوەکان، ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێکی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر زەوی دابنیشە و مەڕۆ تا گێژەلووکەکە کۆتایی دێت.
- دوور بکەوە لە کەلوپەل و ئامێری ئاسنینی پەرژینەکان و هەموو جۆرە بارستە کانزاییەک.
- لە کەناراوەکانی وەک ڕووبار و دەریاچەکان و چەم و ناوچە شێدارەکان دوور بکەوە.
- لە کاتی نزیکبوونەوەی گێژەلووکەی بروسکە، دووربکەوە لە بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکان لە دەرەوەی ماڵەوە.
- لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بکە بە لایەنی پەیوەندیدار و ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات.
لەلایەکی دیکە: شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند؛ کاریگەریی ئەم شەپۆلەی بارانبارین تاوەکو ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، بای بەهێز و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت، لە ڕۆژی یەکشەممەوە تاوەکو کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و سەرماوسۆڵە و ساردییەکە دەشکێنێت، پێشبینی دەکرێت لە هەندێ ناوچە پلەکانی گەرما بچێتە سەرووی 20 پلەی سیلیزی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئی پسوولە چییە؟ گرنگی چییە بۆ هاووڵاتییان و چ ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشبینی دەکرێت بارانبارین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت






