ئەلمۆنیتۆر: زیاتر لە 100 چەكداری پەكەكە لە سووریاوە بۆ قەندیل گواستراونەتەوە

شەیری بکە لە:
ئەلمۆنیتۆر: زیاتر لە 100 چەكداری پەكەكە لە سووریاوە بۆ قەندیل گواستراونەتەوە

شەڕڤانانی هەسەدە

ئاڤا نیوز

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەلمۆنیتۆر، پڕۆسەی گواستنەوەی چەکداران ئەوانەی خەڵکی سووریا نین و سەربە بە پەکەکەن لە باکووری سووریاوە بۆ قەندیل دەستیپێکردووە.

وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنێکی نوێ دێت کە بە نێوەندگیریی ئەمریکا لە نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سووریا واژۆ کراوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕاپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتەوە كە تا ئێستا بە لایەنی کەم 100 چەکداری پەکەکە لە سووریاوە چوونەتە هەرێمی کوردستان و چوونەتەوە بارەگای سەرەکییان لە چیای قەندیل کراون.

- بەپێی ڕاپۆرتەكە پرۆسەكە لە 22ی مانگی كانوونی دووەمەوە دەستی پێكردووە.

زانیاریی زیاتر: ئەلمۆنیتۆر ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا(میت) خۆشحاڵیی خۆیان بەم هەنگاوە دەربڕیوە، ئەمەش بووەتە هۆی نەرمبوونی هەڵوێستی ئەنقەرە بەرامبەر هەسەدە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ