چوارشەممە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە کوردستان دەکات و ئەگەری لافاو هەیە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی نارانبارین لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پێشبینییەکانی کەشناسی ئەوەیە ئەم شەپۆلەی بارانبارینەی ئێستا کاریگەری دروست کردووە، تاوەکو شەممەی داهاتوو بەردەوام بێت. لە یەکشەممەوە شەپۆلێکی ئەفریقی کاریگەری لەسەر ناوچەکە دروست دەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێکی زۆری ناوچەکان زیاتر لە 500 ملم باران باریوە، تەنانەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە هەزار ملم باران کە ماوەی هەشت ساڵە نەگەیشتووەتە ئەو ڕێژەیە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە زۆر بەهێزە و ئەگەری لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هەیە.
لە یەکشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێکی ئەفریقی کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، ئەم شەپۆلەی بارانبارینە، خۆڵبارینێکی زۆری لەگەڵدایە و دەگاتە باشووری عێراق، بەڵام کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان کەمتر دەبێت. ئەم شەپۆلە بای بەهێزیشی لەگەڵدا دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی پێشنییەکان، پلەکانی گەرما لە نزمترین پلە بۆ بەرزترین پلە لە ناوچەکاندا بەمشێوەیە دەبێت:
٠ هەولێر: 10 بۆ 14 پلە
٠ سلێمانی: 6 بۆ 11 پلە
٠ کەرکووک: 9 بۆ 14 پلە
٠ دهۆک: 7 بۆ 10 پلە
٠ هەڵەبجە: 8 بۆ 12 پلە
٠ سۆران: 4 بۆ 7 پلە
٠ زاخۆ: 9 بۆ 11 پلە
٠ ڕاپەڕین: 8 بۆ 11 پلە
٠ گەرمیان: 9 بۆ 15 پلە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لیژنەکانی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی ئەفریقی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە قەزای شێخان و ئاکرێ دروست دەبێت






