زانیاریی ئاڤا: لە دوو هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی زەوی لە قەزای خەبات دەستپێدەكات

شەیری بکە لە:
زانیاریی ئاڤا: لە دوو هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی زەوی لە قەزای خەبات دەستپێدەكات

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

سەرۆكی شارەوانیی خەبات تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، لە دوو هەفتەی داهاتوودا، دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری قەزای خەبات دەستپێدەكات، هاوكات ئەو مزگێنیە بە سوودمەندبووان دەدات كە لە باشترین شوێن زەوییان پێ دەدرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆكاریی سەرەكیی دواكەوتنی دابەشكردنی زەوی لە سنووری شارەوانیی قەزای خەبات، بۆ نەگونجاوی ئەو شوێنانەی پێشتر دەستنیشان دەكران، دەگەڕێتەوە كە فەرمانبەران گلەییان لە دووری و نەشیاوی هەڵكەوتەی جوگرافیی شوێنەكان دەكرد.

لێدوانی فەرمی: دلاوەر فەتاح مزوری، سەرۆكی شارەوانیی قەزای خەبات بە ئاڤای ڕاگەیاند، پێشتر دوو شوێن بۆ دابەشكردنی زەوی پێشنیاز كران، تیمەكانی ڕووپێویی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر كاری پێویستیشیان بۆ ئەنجامدان، بەڵام هەریەكەیان بەهۆی چەند هۆكارێك ڕەت كرانەوە.

زانیاریی زیاتر: یەكێک لەو شوێنانەی پێشنیاز كرابوو؛ بەپێی ماستەرپلانی بنەڕەتیی هەولێر هێڵی شەمەندەفەر دەكەوتە ناوییەوە، لە بژاردەكان دەرهێنرا.

شوێنێكی دیكەش، فەرمانبەران گلەییان لە دووری زەوییەكان لە سەنتەری قەزای خەبات و ناڕێكی هەڵكەوتەی جوگرافیی زەوییەكە هەبوو، بۆیە ئەو پێشنیازەش ڕەت كرایەوە.

سەرۆكی شارەوانیی خەبات ئاشكرایكرد، بژاردەی سێیەم كە ئێستا كاری لەسەر دەكەین؛ باشترین بژاردەیە. بەو پێیەی كەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەكیی هەولێر- خەبات لەنێوان سنووری كەورگۆسک و تۆپزاوە، ئامادەكارییەكان ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدایە و پێشبینی دەكەین لە دوو هەفتەی داهاتوودا، بەسەر فەرمانبەرانی سنوورەكە دابەش بكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ