پارتى و یهكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار نهگهیشتن به ڕێككهوتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

هەردوو لۆگۆی پارتی و یەکێتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی پارتی و یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارو پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، زۆر شوێن بڵاویان کردووەتەوە ڕێککەوتن کراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە لە پیرمام، پارتی و یەکێتی لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی قسەی بەرپرسانی هەردوولا، کۆبوونەوەکەیان ئیجابی بووە و لێکنزیکبوونەوەی باشیش هەیە لە نێوانیان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵام تا ئیستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی لەسەر هەندێک بابەت لێکتێگەیشتنی باش هەبووە، بەڵام بۆچوونی جیاوازیش هەبووە لەلایەن هەردوولا، بۆیە نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک و ڕێککەوتن لەسەر هیچ ناوێک نەکراوە بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار.
هەردوولا گفتوگۆیان کردووە پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بکرێنە یەک پاکێج، کاتێک لەسەر سەرۆککۆمار رێککەوتن، دواتر دەست بە گفتوگۆ بکەن لەسەر پێکهێنانی حکومەت.
ئەگەر ڕێککەوتن، ئەوا کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەناو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ دیاری دەکرێت. هەروەکو لایەنە سوننی و شیعییەکان، چۆن لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیران لەنێوان خۆیاندا ڕێکدەکەون و کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستەکان دیاری دەکەن، کوردیش ئاوا دەکات، کەسێک دەکەنە سەرۆککۆمار، کۆدەنگی لایەنە کوردییەکانی لەسەر بێت.
زانیاریی زیاتر: بۆ ڕێککەوتنی کۆتاییش، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، جارێکی دیکە کۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەژماری من لیستی مووچەی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو دەکاتەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 21 وڵات وەکو ناوچەی مەترسیدار دەستنیشان دەکات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خوانێکی تایبەت بۆ پاڵێوراوەکانی ئۆسکاری 2026 ڕێکدەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 21 وڵات وەکو ناوچەی مەترسیدار دەستنیشان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا پرۆژەی بەرزكردنەوەی توانای خانمان لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی درۆنی باندەکانی ماددەی هۆشبەری مەکسیک فڕۆکەخانەی ئێل پاسۆ داخرا





