مالیکی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی ڕەت دەکاتەوە و جەخت لە دەسەڵاتی دەوڵەت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
مالیکی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی ڕەت دەکاتەوە و جەخت لە دەسەڵاتی دەوڵەت دەکاتەوە

دیمەنی ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیێنێت، حەشدی شەعبی بەشێکی فەرمیی سیستەمی ئەمنییە و هەر بڕیارێک بۆ گۆڕینی پێگەیان تەنیا لە دەسەڵاتی دەوڵەت و دەستووردایە نەک دەنگۆ.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر نووری مالیکی ڕایگەیاندبوو، پێویستە چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا بێت و سوپایەکی یەکگرتوو هەبێت، تاوەکو ژینگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنان و دابینکردنی هەلی کار بڕەخسێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، بڵاوی کردەوە، جێگیرکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یەکخستنی بڕیاری ئەمنی لەم قۆناغەدا گرنگترین کارە و حەشدی شەعبی ڕۆڵێکی گەورەی لە تێشکاندنی تیرۆردا هەبووە.

٠ حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی یاساییە و پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە، بۆیە هەر هەوڵێک بۆ ڕێکخستنەوەی دەبێت بۆ بەهێزکردنی سەروەری بێت.

٠ هەموو باسێکی هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی هێزەکان تەنیا لە چوارچێوەی دەستوور دەبێت و نابێت گوێ بە دەنگۆ و موزایەدەی میدیایی بدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ