خالید شوانی: ئەو زیندانییانەی لە سووریا گواستراونەتەوە بۆ عێراق هیچیان بۆ کوردستان نانێردرێن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی پاسێکی گواستنەوەی زیندانییانی داعش بۆ عێراق. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار زیندانیی داعش لە سووریا بۆ عێراق گواستراونەتەوە، وەزیری دادی عێراق ئاشکرای دەکات، هیچ کام لەو زیندانییانە بۆ هەرێمی کوردستان نانێردرێن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان، سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هێزەکانی ئەمریکا دەستگیرکراوانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە پارێزگای حەسەکە بۆ عێراق دەگوازێتەوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، تا ئەم ساتە پێنج هەزار و 46 زیندانیی داعش کە لە سووریاوە گواستراونەتەوە وەرگیراون، لەوانەیە ڕێژەکە بەرزبێتەوە و بگاتە شەش هەزار زیندانیکراو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زیندانییانەی بۆ عێراق گواستراونەتەوە، زیاتر بیانین و سەر بە زیاتر لە 60 وڵاتن، بەڵام زۆرترینیان هاووڵاتی سووریان، دوای سووریا وڵاتانی دەوروبەر دێن.
٠ هیچ زیندانییەک لەو زیندانییانەی کە هێنراون بۆ عێراق، نانێردرێن بۆ هەرێمی کوردستان یاخود بۆ بەندیخانەکانی سووسێ و چەمچەماڵ، لەبەرئەوەی ئەو بەندیخانانە، بەندیخانەی تاوانی مەدەنین، بەڵام ئەوانەی لە سووریاوە گواستراونەتەوە تیرۆرستن، بۆیە لە زیندانێکی دیاریکراو لە بەغدا دەمێنن و لە ژێر چاودێرییرکی توونددا دەبن.
٠ ئەم زیندانییانە هەموویان لە عێراق دادگایی دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستە، دەستەیەکی دادوەری دامەزراوە، هەروەها ئەنجوومەنی باڵای دادوەری سەرپەرشتی دەکات و بەپێی تاوانەکانیان سزا دەدرێن، بەڵام بە ئاگاداریی لایەنی دیبلۆماسی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەبێت، بۆئەوەی هەموو وڵاتان ئەو زیندانییانە وەربگرنەوە کە هەڵگری ناسنامەی ئەو وڵاتانەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئەسغەر ئیمانی "دڵم پڕ غەمە" بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی كوێت جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی كوێت جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ دامەزراندنی بژمێرەکانی کوردستان کۆدەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران تابووتی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا نمایش دەکرێت





