لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ دامەزراندنی بژمێرەکانی کوردستان کۆدەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دوو کارمەندی بژمێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ بەهەمیشەییکردنی گرێبەستی بژمێرەکانی کوردستان کۆدەکەنەوە، کە ژمارەیان 18 هەزار و 500 کەسە.
چیرۆکی سەرەکی: بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 18 هەزار و 500 کەسە، داوا دەکەن لە گرێبەستی کاتییەوە بکرێن بە گرێبەستی هەمیشەیی، بۆیە داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەن ڕەزامەندی بدات، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی ئەوان خاوەنی بڕوانامەی زانستین.
لێدوانی فەرمی: سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، بە واژۆی زیاتر لە 40 پەرلەمانتار، داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە گرێبەستی بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان بەهەمیشەیی بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش وەزارەتی پلاندانانی کوردستان ڕایگەیاندبوو، سەبارەت بە داواکاريی دامەزراندنی بژمێرەکان، ئەم بابەتە لە چوارچێوەی بەرپرسیاریەتيی وەزارەتیان نیە، بەڵام لە بوونی دەرفەت بۆ دامەزراندن لە یاسای بودجەی فیدراڵ و بەشی هەرێمی کوردستان تێیدا دەتوانن لە ناو کێبڕکێی دامەزراندن بن و بەشداریکردنیان لە سەرژمێری دەبێتە خاڵێکی بەهێز بۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئەسغەر ئیمانی "دڵم پڕ غەمە" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی كوێت جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران تابووتی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا نمایش دەکرێت





