سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوە

دیداری سەرۆک بارزانی و فیکتۆریا تەیلەر

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوە. گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد.  تیشکیان خستەسەر دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک بارزانی لە پیرمام، پێشوازی لە فیکتۆریا تەیلەر، جێگری پێشووی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ (عێراق- ئێران) و بەرپرسی بەشی دەستپێشخەری عێراق لە ناوەندی لێکۆلینەوەی ئەنجومەنی ئاتلانتیک کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لەدیدارەکەدا بارودۆخی هەنووکەیی ناوچەکە بە گشتی و پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و دوا هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەیوندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

٠ دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان و پێشهاتەکان خرانە بەر باس. فیکتۆریا تەیلەر ئاماژەی بە ڕۆلی گرنگی سەرۆک بارزانی دا لە هەوڵەکانی لەگەڵ دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات و نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، بۆ جێگیربوونی ئاگربەست و گرتنەبەری دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکان، ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند.

٠ لای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، "دەمانەوێت ئاشتی و ئارامی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بچەسپێت و ئاگربەستی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوام بێت". هەروەها هەردوولا پابەندبن بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی نێو ڕێککەوتنی نێوانیان لە پێناو نەمانی شەڕ و ئاڵۆزی، لەو پێناوەشدا هەرچییەک بە ئێمە کرابێت لە ڕووی نێوەندگیری لە نێوان هەردوولا و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەومان و زیانبەرکەوتوان ئەنجاممان داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ