مەسرور بارزانی و باڵیۆزی كوێت جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیداری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و حەسەن ئەلزەمان، باڵیۆزی کوێت لە عێراق
ئاڤا نیوز
لە دیداری نێوان سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و حەسەن ئەلزەمان، باڵیۆزی کوێت لە عێراق، جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و کوێت كرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە حەسەن محەممەد ئەلزەمان، باڵیۆزی کوێت لە عێراق کرد. لە كۆبوونەوەیەكدا كە عوسمان ئەلداوود، کونسولی گشتیی کوێت لە هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو، باڵیۆزی کوێت سڵاو و ڕێزی میر و جێنشینی کوێتی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان گەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دیدارەكە بڵاویكردووەتەوە، باڵیۆزی کوێت جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
٠ لای خۆیەوە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە پێویستیی پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوێت کرد و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.
٠ دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەسغەر ئیمانی "دڵم پڕ غەمە" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ دامەزراندنی بژمێرەکانی کوردستان کۆدەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران تابووتی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا نمایش دەکرێت





