لە ئێران تابووتی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا نمایش دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

تابووتی سیمبولیکی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ، ڕۆژی چوارشەممە هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمە حکومییەکانی ساڵڕۆژی شۆڕشی 1979ـی ئێران، لە نمایشێکدا چەندین تابوت نمایشکران کە بە ئاڵای ئەمریکا و ناوی فەرماندە باڵاکانی ئەو وڵاتەوە لە شەقامەکانی تاران داپۆشرابوون.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵانی ڕابردوو سووتاندنی ئاڵای ئیسرائیل و ئەمریکا بەشێکی گرنگی خۆپیشاندانەکانی پشتیوانیی لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوو، ئەمساڵ لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەگەرەکانی هەڵگیرساندنی جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران، بەشێک لە ئامادەبوانی خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی ڕەمزیی ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئێستاوە ئێران تابووتی بۆ تەرمی سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا ئامادە کردووە ئەگەر جەنگ هەڵگیرسێنن.
زانیاری زیاتر: بەشێک لەو کەسانەی بەشداریی خۆپیشاندانەکانیان کردووە، وێنەیان لە نزیکی تابووتەکان دەگرت، کە وێنەی چەندین ئەفسەر و فەرماندەی سەربازیی ئەمریکای لەسەرە، وەکو براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و ڕاندی جۆرج، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا.
ئەوەی پێویستە بزانرێت: براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە چوارچێوەی تیمی دانوستانکاری ئەمریکا بۆ وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە عومان بوو.
باکگراوند: لە نێوان ساڵانی 2023 بۆ 2025 بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل چەندین زانای بواری ئەتۆمی ئێران کوژراون، هەروەها چەندین پلەدار و سەرکردەی سەربازی ئیران کوژراون، وەکو ڕەزا موسەوی، فەرماندەی باڵای سوپای قودس لە سووریا، کە لە هێرشێکی ئاسمانی لە دیمەشق کوژرا، هەروەها محەمەد ڕەزا زاهیدی کە فەرماندەی سوپای قودس بوو لە سوریا و لوبنان، لەگەڵ حەوت ئەفسەری تر لە هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کوژران، عەباس نیلفۆروشان، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران، لەگەڵ حەسەن نەسروڵا لە بەیروت کوژران.
ئێستاش ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات لە ئەگەری هەڵگیرساندنی جەنگ، ئەوە سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکاتە ئامانج و تۆڵەی سەرکردە کوژراوەکانی دەکاتەوە.

دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەسغەر ئیمانی "دڵم پڕ غەمە" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی كوێت جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا کۆبووەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ دامەزراندنی بژمێرەکانی کوردستان کۆدەکرێتەوە




