ئەو گەنجەی لە سۆران چووەتە ڕیزی سوپای ڕووسیا نەمردووە و لە ژیاندا ماوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی مەتین عەبدولوەهاب
ئاڤا نیوز
مەتین عەبدولوەهاب، ئەو گەنجەی دەڤەری برادۆست کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی کوژرانی لە ڕیزی سوپای ڕووسیا بڵاوکرایەوە، ئێستا دەرکەوت لە ژیاندا ماوە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ باوکی قسەی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: مەتین عەبدولوەهاب، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵی سنووری قەزای سیدەکانی سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە ڕێگەی باندێکی عەرەبەوە دەچێتە ڕووسیا و دەبێت بە سەرباز لە ڕیزی سوپای ڕووسیا، هەفتەی ڕابردوو لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا هەواڵی کوژرانی لە شەڕی ئۆکراینا گەیێنرایە خێزانەکەی و پرسەی بۆ دانرا، بەڵام دەرکەوت نەکوژراوە و لە ڕێگەی واتس ئەپەوە تەلەفۆنی بۆ باوکی کردووە و پێی گوتووە "لە ژیاندا ماوم."
لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای گوت، "هەفتەی ڕابردوو لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا بە دیکۆمێنت هەواڵی کوژرانی گەنجێکی برادۆستمان پێ گەیشت و تەنانەت ڕاپۆرتی فەرمی کوژرانیشیان بۆ ناردین و ئێمەش خێزانەکەیمان ئاگادار کردەوەو هەوڵمان بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی چڕ کردنەوە، بەڵام دواتر دەرکەوت بابەتەکە بە ناڕاستی گەیشتۆتە دەست ئێمە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت: لە دوو رۆژی ڕابردوو مەتین عەبدولوەهاب بە تەلەفۆن لەگەڵ باوکی قسەی کردووە، گووتویەتی، "من سەلامەتم و نەمردووم هەواڵی کوژرانم ڕاست نیە."
٠ کار لەسەر ئەوە دەکەین دیکۆمێنتی دروست لەبارەی مانەوەی لە ژیان دەست بخەین بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە.
چی ڕوویدا: پێشووتر وەهاب، باوکی مەتین بە ئاڤای وت، "کوڕەکەم بەنیازی کار چووە، بەڵام بەداخەوە هەڵخەڵەتێنراوە، ئێستا نازانین کوژراوە یان ماوە."
باکگراوند: لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ساڵی 2022، ڕووسیا پەنای بۆ دامەزراندنی هەزاران "بەکرێگیراوی بیانی" بردووە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی هێزی مرۆیی لە سوپاکەیدا. بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 ڕووسیا زیاتر لە 18,000 هاووڵاتیی بیانی لە 128 وڵاتی جیاوازەوە بۆ جەنگ ڕاکێشاوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسغەر ئیمانی "دڵم پڕ غەمە" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی كوێت جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەنەوە






