گهنجێكی كورد لە هەولێرەوە به فێڵ براوه بۆ شەڕی ئۆكرانیا و بێسەروشوێنە
- هەواڵ
- 23 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
گەنجێکی تەمەن 21 ساڵی دانیشتووی دەڤەری سیدەکان، دوای ئەوەی بە بەڵێنی کار و مووچەی بەرز لەلایەن گرووپێکەوە هەڵدەخەڵەتێنرێت، دەبردرێتە ڕووسیا و دەکرێتە سەرباز لە شەڕی دژ بە ئۆکراینادا. ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە پچڕاوە و باوکی داوای هاوکاری لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: مەتین وەهاب، گەنجێکی خەڵکی گوندی "دەشتە هێرت"ـە لە دەڤەری سیدەکان. لە مانگی چواری ئەمساڵەوە بۆ بژێوی ژیان ڕووی لە شاری هەولێر کردووە و لە شوێنێکی شۆردنی ئۆتۆمبێل کاری کردووە.
لەو ماوەیەدا گرووپێکی عەرەب لە شارۆچکەی پردێ پەیوەندییان بە مەتینەوە کردووە و پێیان وتووە "کارێکی باشمان هەیە و مانگانە 20 وەرەقە (2 هەزار دۆلار)ـت پێ دەدەین". مەتین باوەڕی پێکردوون و بە ماڵەوەی ڕاگەیاندووە کە دەچێت بۆ پردێ.
چی ڕوویدا: دوای ئەوەی مەتین لە بازگەی پردێ تێدەپەڕێت و دەچێتە ئەودیو، مۆبایلەکەی دادەخرێت و خێزانەکەی هیچ سۆراخێکیان دەستناکەوێت تاوەکو مانگی هەشت. لەو کاتەدا مەتین گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆ براکەی دەنێرێت و تێیدا دەڵێت: "من لە ئۆکرانیام، لە شاری باخمووت، لەگەڵ سوپای ڕووسیا شەڕی ئۆکرانیا دەکەم".
لەدوای ناردنی ئەو ڤیدیۆیە، پەیوەندی مەتین بەتەواوی پچڕاوە و خێزانەکەی تا ئێستا نازانن کوڕەکەیان لە ژیاندا ماوە یان لە بەرەکانی جەنگ کوژراوە.
لێدوانی فەرمی: وەهاب، باوکی مەتین بە ئاڤای وت، "کوڕەکەم بەنیازی کار چووە، بەڵام بەداخەوە هەڵخەڵەتێنراوە. دوای ئەوەی چووەتە ئەودیو پردێ، ئاگامان لێی نەما تا ئەو کاتەی ڤیدیۆکەی نارد و وتی لە باخمووت شەڕ دەکەم. ئێستا نازانین کوژراوە یان ماوە، تەنیا خەفەت دەخۆین."
باوکی مەتین داوایەک ئاراستەی لایەنەکان و هاووڵاتیان دەکات و دەڵێت: "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم بە دەنگمانەوە بێن و هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی کوڕەکەم بدۆزینەوە و بیهێنینەوە. هەروەها داوا لە دایک و باوکان دەکەم زۆر ئاگاداری ڕۆڵەکانیان بن، بۆ ئەوەی وەک مەتین هەڵنەخەڵەتێنرێن و دایک و باوکیان جەرگ سووتاو نەکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






