هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

ئاڤا نیوز

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2026ـی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا میدیای گوت، هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژانی یەکشەممە 15-2-2026 و دووشەممە 16-2-2026، مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2026ـی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

ژمارەکان وا دەڵێن؛ نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست گوتیشی، کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 43,033 مامۆستا، بەشێوەیەک 37 هەزار و 933 مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە و چوار هەزار و 100 مامۆستاش لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خزمەت دەکەن.

- سەبارەت بە شایستە داراییەکانیشیان، نوێنەرەكەی مامۆستایانی گرێبەست گوتی: مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی دیبلۆم بڕی 400 هەزار دینار و خاوەن بڕوانامەکانی بەکالۆریۆس بڕی 500 هەزار دینار وەک مووچەی مانگانە وەردەگرن، ئەمەش تێچووی مانگانەی زیاتر لە 24 ملیار دینارە.

باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق، 931 ملیار و 257 ملیۆن دیناری وەک مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

- وەزارەتی دارایی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی یەکی بڵاو کردەوە. داوای لە فەرمانبەران کرد لە ئەمڕۆ دوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ