ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆ دەبنەوە

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆ دەبنەوە

کۆبوونەوەی پێشووی شاندی ئیمرالی و ئەردۆغان

ئاڤا نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11-2-2026 لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە کۆ دەبنەوە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا وردەکارییەکانی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە و هەنگاونان بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازی بۆ پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ بکرێن.

بۆچی گرنگە: کۆبوونەوەی چوارەمی ئەردۆغان و شاندی ئیمڕاڵی دوای هێرشی گرووپەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا دێت بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و گەیشتنە ڕێککەوتنی هەسەدە و سوپای سووریا.

باکگراوند: یەکەم کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان لە 10-4-2025 و بەر لەوەی پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان بدات، ئەنجام  درا.

- دوایین دیداری سەرۆککۆماری تورکیا و شاندی ئیمڕاڵی لە 30-10-2025 ئەنجام درا و دواتر ڕاگەیەنرا هەردوولا لەسەر زۆربەی پرسەکان کۆک بوون و گەیشتوونەتە "لێکتیگەیشتنی هاوبەش".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ