عێراق فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "هێرشبەر" لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیر دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "هێرشبەر" لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیر دەکات

بنکەی عەین ئەسەد

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی تۆڕی "جەینس"ی تایبەتمەند بە کاروباری سەربازی، عێراق ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "هێرشبەر"ی گواستووەتەوە بۆ بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، ئەوەش دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو بنکەیە.

بڵاوکراوەی فەرمی: تۆڕەکە ئاشکرای کردوو، عێراق فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە هێرشبەرە دوورمەوداکانی جۆری "CH5"، کە ئامێری چاودێری و هێرشکردنیان تێدابووە، گواستووەتەوە بۆ بنکەی عەین ئەسەد، لەگەڵ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دیکە و لەهەمان ئەو پێگانە هەڵگیراون کە پێشتر لەلایەن فڕۆکە ئەمریکییەکانەوە لەناو بنکەکەدا بەکارهێنراون.

بۆچی گرنگە: هەم جووڵەیەی سوپای عێراق هاوکاتە لەگەڵ پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق و پێشهاتەکانی سووریا و زیادبوونی مەترسییەکانی داعش هاوکات هەڕەشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

باکگراوند: ڕۆژی شەممە 17ـی 2026 وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لیوا عەبدولئەمیر یاروڵلا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، سەرپەرشتیی دابەشکردنی ئەرکەکانی بەسەر یەکە جیاوازەکان و پێکهاتە سەربازییەکانی لە بنکەی عەین ئەسەد کرد کە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و سوپا بە تەواوی سەربازگەکە بەڕێوە دەبات.

- جگە لە هێزی زەمینی، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانیی سوپای عێراق لە بنکەکە جێگیر کراون.

ئەمەش بزانە: بنکەی عەین ئەسەد یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین بنکە سەربازییەکانی عێراق و دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە. لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دروستکراوە و لە دوای ساڵی 2003 بنکەیەکی سەرەکیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە و دواتریش و لە ساڵی 2014ـەوە بنکەکە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش تێیدا جێگیر بوو بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ