ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی تەواوکەری کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی درێژەپێدەر و تەواوکەری کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووە، ئەگەر لەسەر کاندیدی هاوبەش نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، بابەتەکە لە هۆڵی پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 11-2-2026، پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و گفتوگۆی پۆستی سەرۆککۆمار بکەن، بەو ئامانجەی لەسەر ئەم بابەتە بگەنە ڕێککەوتن.
- لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی لە ئاستی باڵا، درێژکراوە و تەواوکەری کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووە، وەک ئەوەی بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت، بە ئەرێنی باسی کۆبوونەوەکەی کرد.
- یەکێتی جدیە لە دانووستان و هیوادارین پارتیش بێتە پێشەوە و کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عێراقیش، چونکە بارودۆخی ناوچەکە و عێراق ناسەقامگیرە، پێویستە بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبین، ئەگەر ئێمە وەک کورد پلانی هاوبەشمان هەبێت بێگومان دەستکەوتی باشترمان دەبیت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی، ئەوەشی گوت: ئەگەر یەکێتی و پارتی لەسەر کاندیدی هاوبەش نەگەیشتن بە ڕێککەوتن شتێکی ئاساییە و چەند جارێک پێشتر ئەوە ڕوویداوە، ئەمە پرۆسەیەکی دیموکراسیە، لەو بارەدا ئەم بابەتە لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق یەکلایی دەبێتەوە.
- پۆستی سەرۆککۆمار بە مافی خۆمان دەزانین، وەک چۆن پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان پشکی پارتیە و ئێمە بەبێ مەرج دەنگمان بە د. فەرهاد ئەترووشی بە کاندیدی پارتی دا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دەیەوێت پشووە فەرمییەکان کەم بکاتەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
شاندی یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی گەیشتە پیرمام
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە سەیدسادق دەست بەسەر زیاتر لە یەک تۆن خورمای ماوەبەسەرچوو گیرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دەیەوێت پشووە فەرمییەکان کەم بکاتەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
شاندی یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی گەیشتە پیرمام
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە سەیدسادق دەست بەسەر زیاتر لە یەک تۆن خورمای ماوەبەسەرچوو گیرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری دەبێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 200 سەرباز ڕەوانەی نەیجیریا دەکات






