پەرلەمانی عێراق دەیەوێت پشووە فەرمییەکان کەم بکاتەوە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق دەیەوێت پشووە فەرمییەکان کەم بکاتەوە

ئاڤا نیوز

بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق هەوڵ دەدەن یاسای پشووە فەرمییەکان هەموار بکەنەوە و بەشێک لە پشووەکان کەم بکەنەوە بەهۆی کاریگەریی نەرێنییان لەسەر دۆخی ئابووری و دامودەزگاکان.

لێدوانی فەرمی: نیهال شەمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "پەرلەمان لە پرۆسەی پێداچوونەوەدایە بە یاسای پشووە فەرمییەکان بە ئامانجی کەم کردنەوەیان".

- ڕوونیشی کردەوە، ئەم پێشنیازە دوای تەواوبوونی پێکهێنانی لیژنەکانی پەرلەمان دەخرێتەڕوو، بەتایبەتی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کە بەرپرسیارە لە هەموارکردنەوەی یاسای پشووە فەرمییەکانی پەیوەست بە بۆنە ئاینییەکان.

- شەمەری دەڵێت: "پێداچوونەوە بە یاساکە لە چوارچێوەی ڕێکخستنی ڕۆژانی دەوامی فەرمیدا دێت بە شێوەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ مەرجەکانی کار و بەرهەمهێنان و کەم کردنەوەی ئەو پەککەوتنە بەردەوامانەی کە کاریگەرییان لەسەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و کارکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەتدا هەیە".

لەلایەکی دیکەوە؛ عەبدولرەحمان شەمەری، شارەزای ئابووری ڕوونی کردەوە، پشووی ڕۆژەکانی هەینی و شەممە 30٪ ڕۆژەکانی ساڵ پێکدێنن و 10 ڕۆژ پشووی فەرمی و ئایینیشی بۆ زیاد کراوە، لە کاتێکدا تێچوووی هەر ڕۆژێک پشوو دەگاتە 136 ملیۆن دۆلار لەشێوەی پێدانی مووچە و خەرجییەکان بێ ئەوەی فەرمانبەران دەوام بکەن و بەرهەمیان هەبێت.

زانیاریی زیاتر: تا ئێستا پەرلەمانتاران دیارییان نەکردووە کام پشووە دەخرێتە ناو هەمواری پێشنیازکراوی هەموارکردنەوەکە و چاوەڕێی پێکهێنانی 25 لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان دەکەن.

بۆچی گرنگە: ئەم هەوڵەی پەرلەمان لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق هەوڵدەدات دۆخی ئابووری باشتر بکات کە چەندین کێشە و قەیرانی هەیە هاوکات ئاستی بەرهەمهێنان لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا بەرز بکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ