پارتی و یەکێتی لە پیرمام لە کۆبوونەوەدان

شەیری بکە لە:
پارتی و یەکێتی لە پیرمام لە کۆبوونەوەدان

ساتی چوونی شاندی یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی لە پیرمام

ئاڤا نیوز

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام بەسەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەدان.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە پیرمام و لەگەڵ شاندی پارتی کۆبوونەوە دەکەن؛ چەند پرسێکی وەک کاندیدی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەت تاوتوێ دەکەن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیبلۆماسیی ئاڤا لە پیرمام ڕایگەیاند: شاندەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ پێکهاتوون.

- شاندەکەی یەکێتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆببنەوە.

زانیاریی ئاڤا: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، بابەتی سەرۆککۆمار و هەروەها پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکی گفتوگۆی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی نێوان شاندە باڵاکەی پارتی و یەکێتین.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ